ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند لە مانگی داهاتوو لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی دەوڵەتی فەڵەستین دەناسێنێت، ئەمەش کاردانەوەی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا،
حەماس بڕیارەکەی بە “هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و چارەی خۆنووسین بۆ گەلی فەڵەستین” وەسف کرد، لە بەیاننامەیەکدا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد، شوێنپێی فەرەنسا بگرن و پابەندبوونی خۆی بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری فەڵەستینی و قودس وەک پایتەختەکەی دووپاتکردەوە.
لەبەرامبەردا سەرکردەکانی ئیسرائیل ڕەتکردنەوەی توندی خۆیان بۆ هەنگاوەکەی ماکرۆن دەربڕی، لای خۆیەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین “پاداشتی تیرۆر” و “پەیوەندی و هەوڵدان بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل” پێکدەهێنێت، هۆشداریشیدا لەوەی کە دەوڵەتی فەڵەستین دەتوانێت ببێتە “وەکالەتێکی نوێی ئێران”.
ناتانیاهۆ وتی: با ڕوون بین، فەڵەستینییەکان بەدوای دەوڵەتێکدا ناگەڕێن شانبەشانی ئیسرائیل، بەڵکو بەدوای دەوڵەتێکدا دەگەڕێن لە جێگرەوەی ئەو دەوڵەتە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا