نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکانیان دابەزینیان تۆمار کردوە و لە خوار ٧٠ دۆلارەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
ڕۆژی هەینی ، بەراورد بە رۆژی ڕابردو نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە ٦٨ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی دابەزیوە و بە ٦٤ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .