سعوودیە: لەمەودوا ژنان بەبێ مەحرەم دەتوانن گەشتی عەمرە بکەن

حکومەتی سعوودیە بڕیاریدا کە لەمەودوا ژنان بێ ئەوەی کەسێکی نزیکی خۆیاندا بهێنن بۆ گەشتی عەمرە دەتوانن ڤیزە وەربگرن و گەشتەکە ئەنجام بدەن.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سعوودیە: لەمەودوا ژنان بەبێ مەحرەم دەتوانن گەشتی عەمرە بکەن
0

لایک

حکومەتی سعوودیە بڕیاریدا کە لەمەودوا ژنان بێ ئەوەی کەسێکی نزیکی خۆیاندا بهێنن بۆ گەشتی عەمرە دەتوانن ڤیزە وەربگرن و گەشتەکە ئەنجام بدەن.

هیشام بن سەعید، وتەبێژی وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە رایگەیاند، پێشتر بوونی مەحرەم مەرجی پێدانی ڤیزە بو بۆ ئەو ژنانەی کە بە نیازی گەشتی عەمرە بون و تەمەنیان لە خوار (45) ساڵ بوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا ژنانی عەمرەکار دەتوانن بە بێ مەحرەم گەشت بکەن و ڤیزەیان پێ بدرێت.