رێوشوێنەكانی هەرزانكردنی كاڵا و خۆراک دەستیانپێكرد

رێوشوێنەكانی هەرزانكردنی كاڵا و خۆراک دەستیانپێكرد

شوبات 5, 2023 20:47
رێوشوێنەكانی هەرزانكردنی كاڵا و خۆراک دەستیانپێكرد
0

لایک

وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، پلانێک دانراوە بۆ ئەوەی رێگری لە بەرزکردنەوەی نرخی پێداویستییە خۆراکییەکان بکرێت و ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکانیان رۆژانە لە چاودێریکردنی بازاڕەکان بەردەوامن.

ماردین ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی رایگەیاند: لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدا، میكانیزمی جێگیركردنی نرخ دەستیپێكردووە؛ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانییەوە هەماهەنگی لەگەڵ بازرگانان بۆ هێنانەخوارەوەی نرخ كراوە،  بۆ ئەوەی ئەو فشارە زۆرەی لەسەر كڕیاران و هاووڵاتییان هەیە، نەمێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژانە لیژنەكانییان بۆ چاودێریکردنی نرخ لە بازاڕەكاندا لە گەڕاندان، لە ئەگەری ساغكردنەوەی كاڵای ماوە بەسەرچووشدا، ڕێكاری یاسایی دەگیرێتەبەر. هەروەها لە ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلاردا، ڕێكاری دیكەی جێگیركردنی نرخ دەگرنەبەر.

لەبارەی هەرزانکردنی پێداوسیتییەکانوە، ماردین ئەبوبەکر دەڵێت: هاوكات لە میانی ئەو هەڵمەتانەدا، پڕۆسەی هەرزانکردنی نرخی هێلکە و پەلەوەر و بەرهەم و کاڵا خۆماڵییەکان لە پارێزگای دهۆک دەستیپێکردووە و بڕیاریشە لە هەموو ناوچەکان دیكە بەردەوامی پێ بدرێت.