راوێژكارێكی دارایی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، داهاتی گشتی ئه‌مساڵی عێراق تا ئێستا 150 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه،چاوڕێش ده‌كرێت رێژه‌كه زیاتر بێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، داهاتی گشتی ئه‌مساڵی عێراق تا ئێستاگهیشتووهته 150 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
مه‌زهه‌ر راشیگه‌یاند، به گوێره‌ی بۆچوونه‌كانی سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتوودا رێژه‌ی داهاتی گشتینهوتی و نانه‌وتییه‌كان له عێراق زیاتر ببێت.
هه‌روه‌ها مه‌زهه‌ر روونیكرده‌وه، سندووقی نهختهینهی نێوده‌وڵه‌تی داهاتی نه‌وتی خامی عێراقی به 3.4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی بۆ یه‌ک رۆژخهمڵاندووه، كه هه‌ر به‌رمیلێک به نرخی 104 دۆلار فرۆشراوه.
ئه‌و راوێژكاره‌ی مسته‌فا كازمی روونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر داهاتی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بخرێته سه‌ر داهاتی گشتی عێراق، له‌داهاتوودا ئه‌و رێژه زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه.