وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردە و فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، مانگی رابردوو زیاتر لە 101 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەشی (یازدە ملیار و پێنج سەد و پێنج ملیۆن) دۆلار بووە، کە ئەمەش بە بەرزترین ئاستی داهاتی مانگانەی نەوتە لە مێژووی عێراقدا.
وەزارەتەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، مانگی رابردوو بڕی نەوتی هەناردەکراو (سەد و یەک ملیۆن و سەد و نەوەد و یەک هەزار و دوو سەد و سی و شەش) بەرمیل نەوت بووە، ئەمە لە کاتێکدایە تێکڕای هەناردەی رۆژانە (سێ ملیۆن و سێ سەد و حەفتاو و سێ) هەزار بەرمیل بووە.
هاوکات، هەر بەرمیلێکی نەوت بە 113،70 دۆلار فرۆشراوە و داهاتەکەشی یازدە ملیار و پێنج سەد و پێنج ملیۆن دۆلار بووە.