موقەدەم فازڵ حاجی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە كە شەوی رابردوو لەسەر رێگەی مەخمور – وێستگەی كارەبای خورمەلە، نیسان سەنییەكی تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە كۆنترۆلی لەدەستدا و لەشەقام دەرچوو و چەند تەقلەیەكی لێدا.
روونیشیكردووەتەوە كە لە دەرەنجامی رووداوەكەدا شوفێرەكە گیانی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەكەش بەشێوەیەک زیانی بەركەوت كە نەدەناسرایەوە.
هاوكات وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر تكا لە شوفێران دەكات با لێخوڕینەكانیان بۆ زووتر گەیشتن نەبێت بەمەرگ، چونكە بۆ هەمیشە كارەساتەكان لەدوای تیژڕۆییەوە دەست پێدەكەن.