سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایدەگەیەنێت، پێشنیاریان بۆ رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كردووە، بە دەركردنی لێبوردنی گشتی بۆ بەشێک لە دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی ئێران پەشیمانیان دەربڕیوە، دەشڵێت،”لێبوردنەكەش بەشێك لە دەستگیركراوان ناگرێتەوە”.
ئاژانسی تەسنیم لە زاری غولامحسێن ئاژەیی، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاویكردەوە،كە چەند رۆژ لە مەوبەر پڕۆژە بڕیارێكی بۆ عەلی خامنەیی ناردووە و داوای كردووە بڕیاری لیخۆشبوون بۆ بەشێک لە دەستگیركراوەكان بە تایبەتی گەنجان بەهۆی كاریگەری دوژمن رەفتاری نادروست و تاوانیان ئەنجامداوە و بوونەتە هۆی نیگەرانی خانەوادە و نزیكەكانیان دەربکات
.
ڕایگەیاندووە، ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانە پەشیمانی خۆیان دەربڕیوە و بەگوێی دوژمنانی بیانی و كەسانی دژە شۆڕشیان كردووە و داوایان كردووە كە دەوڵەت لێیان خۆش ببێت و رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیش پڕۆژە بڕیارەكەی پەسەند كردووە .
هاوكات ئاشكراشیكردووە، كە چەند گروپێك لە زیندانیان لێبوردنە گشتییەكەی خامنەیی نایانگرێتەوە، ئەوانەی كە (بازرگانییان بە چەك و تەقەمەنی كردووە و تاوانبارن بە كوشتن و برینداركردنی بە ئەنقەست و ئەوانەی راستەوخۆی پەیوەندییان بە دەزگا سیخوڕییەكانەوە هەیە، ئەوانەی تاوانی دزیان ئەنجامداوە و باندی دزیان پێكهێناوە) .
هەروەها تاوانبارانی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و تاوانبارانی گەندەڵی و لەشفروشی و قاچاخچییەكانی خواردنەوە كحولییەكان و قاچاخچییەكانی كاڵا و دراو و ئەوانەی هەوڵی پەكخستنی سیستمی ئابووریان داوە و ئەو كەسانەی ئاسایشی دەوڵەتی ئێرانیان لە دەرەوە و ناوخۆدا خستووەتە مەترسییەوە.