جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاند، “جێگەی شانازییە بۆ من کە ئەمریکا منی هەڵبژاردووە بۆ سەرکردایەتی کردنی ئەو وڵاتە گەورەیە”.
بایدن لە تویتێکدا دوای سەرکەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپ، دووپاتی کردەوە کە بووەتە سەرۆکی ئەمریکا و رایدەگەیەنێت کە دەبێتە سەرۆکی هەموو ئەمریکا نەک تەنها لایەنگرانی خۆی.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا، “کاری داهاتوومان سەخت دەبێت بەڵام بەڵێنتان پێدەدەم کە دەنگم پێبدەن یاخود دەنگم پێنەدەن، دەبمە سەرۆکی هەموو ئەمریکییەکان”.
بایدن لە تویتێکی دیکەدا پەیامێک ئاراستەی ترەمپ دەکات و دەڵێت، “ئێمە رکابەرین نەک دوژمن. هەموومان ئەمریکین”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا