بانكی رافده‌ینی عێراق جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ستپێكرد و رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی لقه‌كانیانه‌وه 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار وه‌ربگرن.
بانكی رافده‌ین له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ستیان به‌پێدانی دۆلار به هاووڵاتیان و بازرگانان كردووه به‌نرخی نوێ، به‌جۆرێک بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك 132 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بازرگانان و ئه‌و هاووڵاتیانه‌شی كه ده‌یانه‌وێت گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن، ده‌توانن له رێگه‌ی یه‌كێک له لقه‌كانی بانكی رافده‌ینه‌وه 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بانكی ناوه‌ندی عێراق نووسراوێكی به‌په‌له‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو كرد و رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆوه 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌درێته نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو و كۆمپانیا بازرگانیه‌كان، هه‌روه‌ها 100 دۆلار به نرخی 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشنه بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان.