ئەنجومەنی ئابووری، وەزارەتی دارایی راسپارد بۆ دابەشکردنی مووچە ئامادەکاری بکەن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەنجومەنی ئابووری، وەزارەتی دارایی راسپارد بۆ دابەشکردنی مووچە ئامادەکاری بکەن

ئەنجومەنی ئابووری، وەزارەتی دارایی راسپارد بۆ دابەشکردنی مووچە ئامادەکاری بکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئەنجومەنی ئابووری، وەزارەتی دارایی راسپارد بۆ دابەشکردنی مووچە ئامادەکاری بکەن
0

لایک

ئەنجومەنی ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەیاندا جەختیانکردەوە لەسەر بەردەوامی هەوڵەکانی تایبەت بە رێکخستنەوەی ئەو رسومات و کرێی خزمەتگوزارییانەی وەردەگیرێن بەجۆرێک رەچاوی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان بکرێت، هەروەها ئەنجومەنی ئابوری وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاسپارد، ئامادەکاری پێویست بکات بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی دابەشکردنی موچە.
ئەنجومەنی ئابوری هەرێم ئەمڕۆ شەممە 5ی ئازاری 2022 بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی راپۆرتی لێژنەی سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی ڕێکخستنەوەی باج و رسومات لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا وپارێزگاکان كراوە، ئەو لیژنەیەش پێشتر لە لایەن ئەنجومەنی ئابورییەوە‌ پێکهێنراوە بە مەبەستی ڕێکخستنەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو ڕسومات و کرێ خزمەتگوزاریانەی کە دامودەزگاکانی حکومەت کۆیان دەکەنەوە.
لەراگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتوە، پوختەی ڕاپۆرتەکە خرایەڕو کە چەندین پێشنیاری پێویستی بۆ دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەخۆگرتبو لە پێناوی ڕێکخستنەوەی ئەو رسومات و کرێی خزمەتگوزارییانەی وەردەگیرێن لە ھاوڵاتییان، بەجۆرێک ڕەچاوی بارودۆخی بژێویی وئابوری هاوڵاتی سودمەند لە خزمەتگوزاریی بکرێت، سەرەڕای برەودان بە گەشەکردنی بازرگانی و ئابوری. لە گرنگترین پێشنیارەکانیش کە لە ڕاپۆرتەکدا هاتبو، پێداچونەوە بە یاسا وڕێنماییە بەرکارەکان، بایەخی برەودان و پێشخستنی سیستمی ئەلکترۆنی تۆماری داهاتەکان، لابردنی ئاستەنگەکانی روتین، بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان لەسەر داهاتی گشتی ناو ئەو سیستمە ئەلکترۆنیە بۆ ڕای گشتی وخستنەڕوی بوارەکانی خەرجکردنیان بو.
ئەنجومەنی ئابوری هەرێم لەبارەی داهات و شەفافیەتی داراییش دەڵێت، “جەختمان لە گرنگیی پەرەپێدانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە کاروبارەکانی حکومەت و بەتایبەتی بۆ تۆمارکردنی خەرجی و داهاتەکان کردەوە کە دەبێتە هۆی زیادکردنی شەفافیەت و سنوردانان بۆ گەندەڵی، بەهەدەردانی داهاتی گشتی، کەمکردنەوەی روتین و ئەڵقە زیادەکانی پرۆسەی ڕاییکردنی مامەڵەکانی پەیوەست بە کۆکردنەوەی داهاتی گشتی. بۆیە دوای گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیارەکان، ئەنجومەنی ئابوری پێشنیارەکانی پەسەندکرد و بڕیارماندا بە جێبەجێکردنیان لە چوارچێوەی پلانێکی تۆكمە‌، بە جۆرێک لایەنی بەرپرسیار وپرۆسەی جێبەجێکردن و ماوەی پێویست بۆ هەر پێشنیارێک، دیاری بکرێت”.
پەیوەست بە دابەشکردنی مووچەش لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، “لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا ، گفتوگۆمان دەربارەی دۆخی ئابوری و دارایی كرد و جەختمان لە پێویستیی ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی و نانەوتییەکان كرد، لە هەمانکاتدا هەوڵەکانیش بەردەوامە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و حکومەتی هەرێم درێغی ناکات لە هەوڵدانی جدی بۆ دابینکردنی بودجەی هەرێم وموچەی موچە‌خۆران. هەروەها ئەنجومەنی ئابووری، وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاسپارد، ئامادەکاری پێویست بکات بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی دابەشکردنی موچە.”