ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانە نوێیەکەی عێراق رادەگەیەنێت

ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانە نوێیەکەی عێراق رادەگەیەنێت

نیسان 29, 2026 10:57
ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانە نوێیەکەی عێراق رادەگەیەنێت
0

لایک

نێردەی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە پەیامێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هیوای سەرکەوتنی بۆ عەلی زەیدی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق خواست.

لە پەیامەکەدا هاتووە، ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی زەیدی دەکات بۆ پێکهێنانی حکوومەتێک کە بتوانێت هیواکانی گەلی عێراق بۆ داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر بەدی بهێنێت. نێردەی ئەمریکا جەختی لە هاوسۆزی و پابەندیی وڵاتەکەی کردەوە بەرامبەر بە گەلی عێراق لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کارکردن بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق، بەهێزکردنی ئاسایش و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، و بونیادنانی ئابوورییەکی بەهێز لە کارە لەپێشینەکان دەبن. نێردەی ئەمریکا ئومێدی خواست ئەم هەنگاوانە ببنە مایەی بەدیهێنانی دەستکەوتی بەرچاو و سوودی هاوبەش بۆ هەردوو گەلی ئەمریکا و عێراق.

En az 10 karakter gerekli