ئێران هەڕەشەی هێرشی دیکە لە عێراق دەکات

ئێران هەڕەشەی هێرشی دیکە لە عێراق دەکات

عەمید ڕەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، "باڵیۆزی وڵاتەكەمان چەند جارێك هۆشداری بە هەرێمی كوردستان داوە لەبارەی بوونی دوو بارەگای ئیسرائیلەوە".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئێران هەڕەشەی هێرشی دیکە لە عێراق دەکات
0

لایک

عەمید ڕەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، “باڵیۆزی وڵاتەكەمان چەند جارێك هۆشداری بە هەرێمی كوردستان داوە لەبارەی بوونی دوو بارەگای ئیسرائیلەوە”.

وتەبێژی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانێکیدا وتی “هێرشكردنەسەر خاكی وڵاتەكەمان لە هەر ناوچەیەكەوە بێت هێڵی سوورە و ئەگەر بەرپرسانی عێراق بارەگاكانی ئیسرائیل دەرنەكەن، خۆمان ئەو كارە دەكەین و هێرشدەكەینە سەریان”.

بەرەبەیانی یەكشەممەی ڕابردوو بە 12 مووشەك هێرشكرایە سەر هەولێر (ئەربیل)، سوپای پاسدارانی ئێران-یش بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی لە ئەستۆگرت و ڕایگەیاند، هێرشەكەیان ناوەندێكی ستراتیژیی ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج.