ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی هەرێمی لەبارەی بوونی هێزی ئەمریکی

ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی هەرێمی لەبارەی بوونی هێزی ئەمریکی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی هەرێمی لەبارەی بوونی هێزی ئەمریکی
0

لایک

ئێران هۆشدار دەداتە وڵاتانی هەرێمی لەبارەی بوونی هێزی ئەمریکی و لەمبارەیەوە سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، “هەمیشە پێمان وتوون ئاسایش بە پشتبەستن بە بێگانە دابین نابێت”.

محمد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە سوپای ئەمریکا لەم دواییانەدا هەوڵی ئەوەی داوە جێگەی بەتاڵی خۆی بە حکومەتی ئیسرائیل و لە ژێر فەرماندەیی سەنتکام پڕ بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەنی گانتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاشکرایکرد کە وڵاتەکەی بە پشتیوانیی ئەمریکا هاوپەیمانییەکی “بەرگی ئاسمانی” بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە پێکبهێنن.

محەممەد باقری پێشبینی ئەوە دەکات کە ئەمریکا لە مانگەکانی رابردوودا بۆ کشانەوەی کەشتییە سەربازی و فڕۆکەهەڵگرەکانی ناوچەی کەنداو و دەریای عومان هەوڵیداوە. ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی ناوچەکە، هەروەها بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی خۆی لە ناوچەکە هەوڵی ئەوە دەدات سەنتکام و ئیسرائیل پێکەوە ببەستێتەوە.

جگە لەمەش، محەممەد باقری لە نووسراوەکەیدا باسی لەوەکرد کە ئەو وڵاتانەی ناوچەکە هێزی ئەمریکییان تێدا جێگیرە ”پێمان راگەیاندوون و لەڕێی وەزارەتی دەرەوەش بە نووسراو هۆشداریمان پێیان داوە و هۆشداریشیان پێ دەدەین”.

محەمەد باقری لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە (روبیکا) کە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیی ئێرانییە بڵاویکردووەتەوە کە لەڕێی “پەرەپێدانی گەشتە ئاسمانی، دەریایی و چاڵاکییە هەواڵگرییەکان و هەروەها بەڕێوەبردنی مانۆڕی جۆراوجۆری دەریایی، مووشەک و درۆنەوە ئامادەیی خۆمان نیشانداوە و هۆشداریمان داوە”.

هاوکات لە ساڵانی رابردوودا بەرپرسانی دیکەی حکومەتی ئێرانیش زۆرجار جەختیان لەوەکردووەتەوە کە سوپای ئەمریکا دەبێت ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵێت.