ئه‌میری عه‌بدوللاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن هاوتا عێراقیه‌كه‌ی رایگه‌یاند، “بەردەوام بەرگەی ده‌ستدرێژی و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌و گروپانه ناكه‌ین كه له هه‌رێمی كوردستاندان و ئاسایشی نیشتمانی ئێرانیان كردوه‌ته ئامانج”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێَكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیی نێوان ئه‌میر عه‌بدوللاهیان و فوئاد حسێن، دوایین پێشهاته دووقۆڵیه‌كان، ناوچه‌ییه‌كان و هه‌روه‌ها گفتوگۆكان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكان تاوتوێكرا.
ئه‌میر عه‌بدوللاهیان له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌وڵه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی بۆ ئازادكردنی حاجی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه ئێرانیه‌كه له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه به‌رز نرخاند.
وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران به ئاماژه‌دان به جموجۆڵی “گروپه تیرۆریستییه‌كان” له سه‌رچاوه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كۆماری عێراقه‌وه، جه‌ختیكرده‌وه، “پاش تێپه‌ڕبونی چوار ده‌یه و سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی چه‌نباره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، به‌داخه‌وه جموجۆڵه‌كانی گروپه تیرۆریستیه چه‌كداره‌كان له خاكی هه‌رێمه‌وه له دژی ئاسایشی خاكی ئێران هێشتا به‌رده‌وامیان هه‌یه”.
ئه‌میر عه‌بدوللاهیان باسی له‌وه‌شكرد، وێڕای رێزگرتن و پابه‌ندبوون به په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه باڵاكانی نێوان هه‌ردوو وڵات، وه‌ک به‌رپرسانی باڵای چه‌كداری كۆماری ئیسلامیی ئێران جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه، “ئێمه بە به‌رده‌وامی بەرگەی ده‌ستدرێژی و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌و گروپانه ناكه‌ین كه له هه‌رێمی كوردستاندا نیشته‌جێن و ئاسایشی نیشتمانی ئێرانیان كردوه‌ته ئامانج”.