بە پشتبەستن بە دۆسیەکی SEC کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت ئیلۆن ماسک، دامەزرێنەری کۆمپانیای “تێسلا مۆتۆر” بە بڕی 9.2 % پشکی ناچاڵاکی لە تویتەر کڕیوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی CNBC، بەهای ئەو پشکانەی ماسک لە تویتەر کڕیویەتی بە نزیکەیی دەگاتە 2.89 ملیار دۆلار.
شایەنی باسە، ئیلۆن ماسک خاوەنی 80 ملیۆن فۆلۆوەرە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر.