وەزیری نەوت: مانگی چوار ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتمان له‌ هورمزه‌وه‌ هه‌نارده‌كردووه‌

وەزیری نەوت: مانگی چوار ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتمان له‌ هورمزه‌وه‌ هه‌نارده‌كردووه‌

ئایار 16, 2026 16:26
وەزیری نەوت: مانگی چوار ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتمان له‌ هورمزه‌وه‌ هه‌نارده‌كردووه‌
0

لایک

باسم محمەد خزەیر، وەزیری نوێی نەوتی عێراق رایگه‌یاند، له‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌و عێراق ١٠ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له‌ رێگه‌ی گه‌روی هورمزه‌وه‌ هه‌نارده‌ كردووه‌، له‌كاتێكدا له‌ مانگه‌كانی پێشوودا ٩٣ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بوو.

باسم محمەد خزەیر، وەزیری نوێی نەوتی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، لە مانگی نیسانی ئەمساڵه‌وه‌ لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە عێراق ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، له‌كاتێكدا پێشتر مانگانە ٩٣ ملیۆن بەرمیل نەوتمان لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە هەناردە دەکرد”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەناردەکردن لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە کەمە و پەیوەستە بە هاتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، هه‌روه‌ها له‌ ئێستادا عێراق ملیۆنێك و ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت.

ئەو وەزیرە ڕوونیشیکردەوە، عێراق ڕۆژانە ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەکات و پلانی هەیە ئەو ڕێژەیە بۆ ٥٠٠ هەزار بەرمیل زیادبکات.

عێراق لە مانگی ئازاری رابردوودا هەناردەی نەوتی خاو لە ڕێگەی بۆری کەرکووک-جەیهانەوە دەستیپێکردەوە، دوای ئەوەی بەغداد و حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی رۆیشتنی نەوتی خاو.

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەغداد لەگەڵ ئەنقەرە گفتوگۆ دەکات لەسەر رێککەوتنێکی نوێی هاوکاری کە بریتییە لە پرۆژەکانی گەڕان و بەرهەمهێنان، پاڵاوتن و بەبازاڕکردن، فراوانکردنی رێککەوتنێکی پێشوو کە سنوورداربوو بە هەناردەکردنی نەوتی خاو.

ئه‌وه‌شی وت، عێراق لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دانوستان دەکات، لەوانەش شیڤرۆن، ئێکسۆن مۆبیل و هالیبێرتۆن، بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەکانی نەوت و گاز، هەروەها داوای لەو کۆمپانیایانە کرد بە زووترین کات گرێبەست واژۆ بکەن بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی بەرچاو بۆ عێراق.

وەزیری نەوت ڕوونیشیکردەوە، عێراق بەنیازە هاوکاری ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) بکات بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت، بەغداد توانای بەرهەمهێنانی پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەکاتە ئامانج.

En az 10 karakter gerekli