مەسرور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات

مەسرور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات

ئایار 9, 2026 10:21
مەسرور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات
0

لایک

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ٩ـی ئایاری ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت رایگەیاند سەرۆکی حکوومەت لەو سەردانەیدا، لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هەروەها وەزیری دەرەوە هاکان فیدان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli