بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ شێوازی زانینی سزای سەرپێچییەکانی ئۆتۆمبێلی گۆڕی

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ شێوازی زانینی سزای سەرپێچییەکانی ئۆتۆمبێلی گۆڕی

ئایار 7, 2026 13:42
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ شێوازی زانینی سزای سەرپێچییەکانی ئۆتۆمبێلی گۆڕی
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) ئاگادارییەکی گرنگ ئاڕاستەی گشت هاووڵاتیان و شۆفێران دەکاتەوە سەبارەت بە شێوازی زانینی سزای سەرپێچییەکانی ئۆتۆمبێل.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٧ـی ئایاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان، گۆڕانکاری لە سیستەمی زانینی سزاکاندا کراوە.

هاتوچۆی هەولێر (ئەربیل) راشیگەیاند، چیتر خزمەتگوزاری زانینی سزای سەرپێچی لە ماڵپەڕی فەرمی هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) (hawler tp) بەردەست نابێت و ئەو بەشە لە ماڵپەڕەکەدا راگیراوە.

ئاشکراشیکرد، هاووڵاتیان دەتوانن تەنیا لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی  (KRDpass)ـەوە بە وردی ئاگاداری سزاکانی سەر ئۆتۆمبێلەکانیان بن، داوا لە شۆفێران دەکرێت بۆ ئەم مەبەستە سوود لە ئەپڵیکەیشنە نوێیەکە وەربگرن.

En az 10 karakter gerekli