شای بەریتانیا: ئێمە نەبوینایە، ئەمریكیەكان بە فەڕەنسی قسەیان دەكرد

شای بەریتانیا: ئێمە نەبوینایە، ئەمریكیەكان بە فەڕەنسی قسەیان دەكرد

نیسان 29, 2026 11:01
شای بەریتانیا: ئێمە نەبوینایە، ئەمریكیەكان بە فەڕەنسی قسەیان دەكرد
0

لایک

لە دیمەنێکی دەگمەندا کە تێیدا سیاسەت و ئامادەباشی وەڵامدانەوە ئاوێتە بوون، شا چارلزی سێیەمی بەریتانیا لە میانی بانگهێشتێکی فەرمیدا لە کۆشکی سپی بووە جێی سەرنج، ئەوەش دوای ئەوەی بە لێدوانێ توندی گاڵتە ئامێزەوە وەڵامی لێدوانێكی ترەمپی دایەوە و وتی، “ئێمە نەبوینایە، ئەمریكیەكان بە فەڕەنسی قسەیان دەكرد”.

شا چارلزی سێیەم لە میانی وتارەکەیدا لە كۆشكی سپی، لێدوانێکی پێشووی ترەمپی بەبیرهێنایەوە کە تێیدا وتبووی: ئەوروپا “بە زمانی ئەڵمانی قسەی دەکرد” ئەگەر دەستوەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەبوایە لە جەنگی جیهانی دووەمدا؛ پاشان شا بە زەردەخەنەیەکەوە وەڵامی دایەوە و وتی، “ئەگەر ئێمەش نەبوینایە، ئێستا ئێوە بە زمانی فەڕەنسی قسەتان دەکرد.”

ئەم وەڵامە کە لە کەشێکی دۆستانەدا درا، ئاماژەیەکی مێژویی لەخۆگرتبوو بۆ ململانێی بەریتانیا و فەڕەنسا لەسەر ئەمریکای باکوور پێش سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، وەک بیرهێنانەوەیەکی تەنزئامێز بۆ ڕۆڵی بەریتانیا لە داڕشتنی ناسنامەی زمانی ئەمریکییەکان.

ئەمە تەنها سەرنجی پاشا نەبوو، بەڵکو سوور بوو لەسەر ئەوەی کەشی گاڵتەوگەپ بخاتە ناو وتارەکەیەوە و باسی لە چەند وێستگەیەکی مێژوویی کرد وەک “ئاهەنگی چای بۆستن” و تەنانەت دووبارە دیزاینکردنەوەی کۆشکی سپی، لە وتارێکدا کە تێکەڵەیەک بوو لە سیاسەت، مێژوو و نوکتەی دیپلۆماسی.

سەرەڕای شێوازە تەنزئامێزەکە، ئەم ئاڵوگۆڕی قسانە لایەنێکی “دیپلۆماسیی نەرم” نیشان دەدات، کە تێیدا هەندێک جار گاڵتەجاڕی بۆ کەمکردنەوەی توندیی ناکۆکییەکان و جەختکردنەوە لە قوڵی پەیوەندییە تایبەتەکەی نێوان لەندەن و واشنتن بەکاردەهێنرێت.

لە نێوان گاڵتەجاڕی مێژوویی و پەیامە شاراوەکاندا، وا دەرکەوت کە کۆبوونەوەکە تەنها بۆنەیەکی پرۆتۆکۆڵی نەبووە، بەڵکو سەکۆیەک بووە کە نیشانی دا چۆن دەستەواژەیەکی گاڵتەجاڕانە دەتوانێت مێژووی چەندین سەدە کورت بکاتەوە و لە چەند خولەکێکدا ببێتە باسی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

En az 10 karakter gerekli