ئەحمەد شەرع: سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێم دەکەم

ئەحمەد شەرع: سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێم دەکەم

نیسان 7, 2026 10:50
ئەحمەد شەرع: سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێم دەکەم
0

لایک

ئەحمەد شەرع سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان-عێراق دەکات و جەخت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ راوەستاندنی شەڕ دەکاتەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه، ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له‌ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی كۆمارى عه‌ره‌بيى سووریاوه‌ پێگه‌يشت.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان-عێراق ، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەكانى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ راوەستاندنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.


دەربارەی دۆخی هەرێم و عێراقیش، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە. لەم چوارچێوەیەدا، ئەحمەد شەرع سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان-عێراق


دۆخی کورد و پێکهاتەکان لە سووریا، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ بوو.

En az 10 karakter gerekli