ئەحمەد شەرع سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان-عێراق دەکات و جەخت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ راوەستاندنی شەڕ دەکاتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه، ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له ئەحمەد شەرع، سەرۆکی كۆمارى عه‌ره‌بيى سووریاوه پێگه‌يشت.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان-عێراق ، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەكانى، بيروڕايان گۆڕييهوه. له‌مباره‌يه‌وه جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ راوەستاندنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
دەربارەی دۆخی هەرێم و عێراقیش، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە. لەم چوارچێوەیەدا، ئەحمەد شەرع سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان-عێراق
دۆخی کورد و پێکهاتەکان لە سووریا، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت