سەدر داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە پارێزگاکانی عێراق دەکات

سەدر داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە پارێزگاکانی عێراق دەکات

ئازار 30, 2026 17:56
سەدر داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە پارێزگاکانی عێراق دەکات
0

لایک

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، لە پەیامێکی دەستنووسیدا داوا لە خەڵکی عێراق بە هەموو پێکهاتە و ئایینزاکانییەوە دەکات، ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە هەموو پارێزگاکانی عێراق خۆپێشاندانێکی جەماوەریی ئاشتییانە بکەن.

 بەگوێرەی پەیامەکە، سەدر ئامانجی خۆپێشاندانەکەی بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا و داواکردنی چەسپاندنی ئاشتییە لە تەواوی ناوچەکەدا.

 هەروەها موقتەدا سەدر چەند مەرج و رێنوێنییەکی بۆ خۆپێشاندانەکە دیاریکردووە، لەوانە: خۆپێشاندانەکە دەبێت ئاشتییانە و بە رێکخستنێکی بەرزەوە بەڕێوەبچێت، دروشمەکان یەکگرتوو بن و تەنیا ئاڵای عێراق بەرزبکرێتەوە.

 هاوکات سەبارەت بە کاتی خۆپێشاندانەکە، ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو کاژێر ٤:٣٠ـی ئێوارە دەستپێدەکات و تاوەکو کاتی رۆژئاوابوون بەردەوام دەبێت. لە کۆتاییدا، سەدر داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات رێکاری پێویست بگرنەبەر.

En az 10 karakter gerekli