کەشناسی: شەپۆلێکی نوێی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی: شەپۆلێکی نوێی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

ئازار 23, 2026 12:59
کەشناسی: شەپۆلێکی نوێی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ـی ئاداری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ هەیە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمدا وە لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ تاکو ئێوارە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وە ناوچە سنووریەکانی ئەم دەڤەرە  کەمێک زیاتر دەبێت پاشان کەشەکە تارادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە. پلەی گەرما ١ بۆ ٣ پلە بەرزدەبێتەوە.

بۆ سبەی سێشەممە ٢٤ـی ئادار، بە پێی پێشبینەیاکنی کەشناسی: ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بۆ کاتەکانی نیوەرۆ نمەباران چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە سەرەتا لەناوچەکانی رۆژهەڵات سنووری گەرمیان وە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی دەست پێ دەکات پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان.

کەشناسی ڕاشیگەیاند: هەروەها بەفرێکی کەم لە ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵات دەبارێت. دابارین لەزۆربەی ناوچەکان بەشێوەی نمەباران دەبێت کاریگەری لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات زیاتر دەبێت، شایانی باسە کاریگەری ناجێگیری ئاسمان بۆ رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت  

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە:-

هەولێر(ئەربیل):١٧پلە

سلێمانی:١٤پلە

دهۆک:١٥پلە

هەڵەبجە:١٧پلە

زاخۆ:١٦پلە

چەمچەماڵ:١٦پلە

سۆران: ١٣پلە

حاجی ئۆمەران:٤پلە

En az 10 karakter gerekli