نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پشووی فەرمی رابگەیەنێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە دا، پشووەکە لە ڕۆژی چوارشەممە ١٨ـی ئاداری ٢٠٢٦ دەست پێ دەکات و تاوەکوو ڕۆژی دووشەممە ٢٣ـی ئاداری ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران روونیشی کردەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ـی ئاداری ٢٠٢٦ دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا دەست پێ دەکاتەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هیوادارن ئەم جەژنە خێر و سەقامگیری بۆ سەرجەم عێراقییەکان و نەتەوەی ئیسلامی بهێنێت.