وەزارەتی بازرگانی عێراق، ڕایگەیاند، خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ بۆ سەر کارتی بەشە خۆراکی ئەلیکترۆنی لە ژمارەیەک پارێزگا کارا کردووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی رۆتین و قەرەباڵغی فەرمانگەکانی خۆراک گیراوەتە بەر.
تاڵیب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتەکە ڕایگەیاند: “خزمەتگوزارییەکە ئێستا لە لقەکانی خۆراک لە پارێزگاکانی، سەڵاحەدین، واست، میسان، زیقار، دهۆک، هەڵەبجە، بابل، دیوانییە، و موسەننا، لەگەڵ بەشێک لە لقەکانی بەغدا لە (سەدر، رەسافە، و سەید شوهەدا) بەردەستە.”
وەزارەتی بازرگانی جەختیکردەوە کە پلانێکی تۆکمەیان هەیە بۆ ئەوەی ئەم خزمەتگوزارییە بەشێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بگرێتەوە، بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ هاووڵاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە خێرایی و بە کوالێتییەکی بەرزتر.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت