به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكان ساماڵ ده‌بێت و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری به‌فر و بارانبارین هه‌یه.
به‌گویره‌ی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان به‌گشتی ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، خێرای با له‌سه‌رخۆ له‌نێوان ١٠-١٥ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت و هه‌ندێكجاریش چالاك ده‌بێت بۆ سه‌رووی ٢٥ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌ی ١-٢ پله‌ی سیلیزی به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ به‌رزده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان په‌ڵه‌هه‌وربۆ نیمچه هه‌ورده‌بێت و هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی كه‌مێك نمه باران له ناوچه‌ی جیا جیا و بارینی كه‌مێك به‌فر له سه‌ر لوتكه‌ی شاخه به‌رزه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر (ئەربیل) ١٦ پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران سفر پله‌ی سیلیزی
سلێمانی ١٤ پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ ١٥ پله‌ی سیلیزی
دهۆك ١٤ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ ١٥ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : ١٥ پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : ١٩ پله‌ی سیلیزی