حەسەن توران پیرۆزبایی ١١٥ ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەریی تورکمانی دەکات

حەسەن توران پیرۆزبایی ١١٥ ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەریی تورکمانی دەکات

شوبات 25, 2026 13:28
حەسەن توران پیرۆزبایی ١١٥ ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەریی تورکمانی دەکات
0

لایک

حەسەن توران، سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی عێراقی، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ٢٥ـی شوباتی ١٩١١، ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکمان بڵاوکردەوە، و باس لە ڕؤژنامەنووسانی تورکمان دەکات.

دەقی پەیامەکەی حەسەن توران بەمشێوەیە:-

“لە دڵەوە پیرۆزبایی ١١٥ ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەریی تورکمانی لە عێراق دەکەین، کە میراتێکی دەوڵەمەندی میدیاییە کە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، دەنگێکی هۆشیار و دەربڕین بۆ ناسنامەی تورکمان و پرسە نەتەوەییەکان بووە”.

هەروەها دەڵێت، “ئێمە دەستخۆشی لە ڕۆژنامەنووسان و پیشەگەرەکانی میدیا لە کۆمەڵگاکەمان دەکەین بۆ هەوڵ و بەرپرسیارێتی پیشەیی خۆیان لە گەیاندنی ڕاستییەکان و پاراستنی یادەوەری نیشتمانی و دۆزی نەتەوەییمان و بەرز ڕاگرتنی بەهاکانی ئازادی قسەکردن و پابەندبوونی پیشەیی”.

En az 10 karakter gerekli