عێراقچی: لە دانوستانی ئەمڕۆ کەشێکی ئەرێنی بەسەر کۆبوونەوەکەدا زاڵ بوو

عێراقچی: لە دانوستانی ئەمڕۆ کەشێکی ئەرێنی بەسەر کۆبوونەوەکەدا زاڵ بوو

شوبات 17, 2026 17:27
عێراقچی: لە دانوستانی ئەمڕۆ کەشێکی ئەرێنی بەسەر کۆبوونەوەکەدا زاڵ بوو
0

لایک

وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای کۆتایی هاتنی خولی نوێی دانوستانەکان، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم خولە جیاواز لە جارەکانی پێشوو، هەنگاوی بەرچاوی تێدا نراوە و کەشێکی ئەرێنی بەسەر کۆبوونەوەکەدا زاڵ بووە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەم گەڕەی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا لە جنێف دەڵێت: “لەم خولەدا چەندین بیرۆکەی نوێ پێشنیازکران و بە وردی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، بۆ ئەوەی ببنە بنەمایەک بۆ چارەسەر، گفتوگۆکانی ئەمجارە زۆر جددیتر و قووڵتر بوون بە بەراورد بە خولەکانی پێشوو.”

هەروەها عێراقچی دەشڵێت: کەشو هەوای دانوستاندنەکان بوونیادنەرتر بوون و زیاتر بەرەو لێکتێگەیشتن هەنگاومان ناوە.

٠ لەم کۆبوونەوانەدا لایەنەکان توانیویانە لەسەر بنەما ڕێنماییە گشتییەکان ڕێککەوتن بکەن، کە ئەمەش وەک زەمینەسازییەک بۆ قۆناغەکانی داهاتوو دەبینرێت.

٠ گەڕێکی دیکەی دانوستان بەڕێوەدەچێت، بەڵام کات و ساتەکەی هێشتا دیارینەکراوە.

 ئەم دانوستاندنانە کە دوێنێ دەستیان پێکردبوو، بەشێکی سەرەکییان تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی لایەنە تەکنیکییەکان و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەنێوان لایەنە بەشداربووەکاندا.

En az 10 karakter gerekli