وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای کۆتایی هاتنی خولی نوێی دانوستانەکان، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم خولە جیاواز لە جارەکانی پێشوو، هەنگاوی بەرچاوی تێدا نراوە و کەشێکی ئەرێنی بەسەر کۆبوونەوەکەدا زاڵ بووە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەم گەڕەی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا لە جنێف دەڵێت: “لەم خولەدا چەندین بیرۆکەی نوێ پێشنیازکران و بە وردی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، بۆ ئەوەی ببنە بنەمایەک بۆ چارەسەر، گفتوگۆکانی ئەمجارە زۆر جددیتر و قووڵتر بوون بە بەراورد بە خولەکانی پێشوو.”
هەروەها عێراقچی دەشڵێت: کەشو هەوای دانوستاندنەکان بوونیادنەرتر بوون و زیاتر بەرەو لێکتێگەیشتن هەنگاومان ناوە.
٠ لەم کۆبوونەوانەدا لایەنەکان توانیویانە لەسەر بنەما ڕێنماییە گشتییەکان ڕێککەوتن بکەن، کە ئەمەش وەک زەمینەسازییەک بۆ قۆناغەکانی داهاتوو دەبینرێت.
٠ گەڕێکی دیکەی دانوستان بەڕێوەدەچێت، بەڵام کات و ساتەکەی هێشتا دیارینەکراوە.
ئەم دانوستاندنانە کە دوێنێ دەستیان پێکردبوو، بەشێکی سەرەکییان تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی لایەنە تەکنیکییەکان و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەنێوان لایەنە بەشداربووەکاندا.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت