پۆلیسی پاکستان ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە ناوچەیەکی نزیک سنووری ئەفغانستان، حەوت کەس گیانیان لە دەستدا.
لە شارەدێی دێرا ئیسماعیل خان لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان، تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ڕوویدا. محەممەد عەدنان، بەرپرسی پۆلیسی ناوچەکە ئاماژەی بەوە کرد؛ تەقینەوەکە ئەو کاتە ڕوویداوە کە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بۆ ئەندامانی “لیژنەی ئاشتی” لەو باڵەخانەیەدا بەڕێوەدەچوو.
لە سەرەتای ڕووداوەکەدا کوژرانی سێ کەس ڕاگەیەندرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینی بریندارەکانەوە، چوار کەسی دیکە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا و بەوەش کۆی گشتیی کوژراوان گەیشتە حەوت کەس، هەروەها نزیکەی ١٢ کەسی دیکەش بریندارن.
هێرشەکە ڕاستەوخۆ لیژنەکانی ئاشتی کردووەتە ئامانج. ئەم لیژنانە لە پیاوماقوڵان و دانیشتووانی ناوچەکە پێکدێن کە هاوکاریی حکوومەتی پاکستان دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارە ئیسلامییەکان لە ناوچە سنوورییەکان.
هەروەها تاڵیبانی پاکستان (TTP) کە لە ناوچەکە چالاکن، ئەندامانی ئەم لیژنانە بە “خیانەتکار” ناودەبەن، هەرچەندە تا ئێستا هیچ گرووپێک بە فەرمی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
هاوکات ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی نوێی توندوتیژی پاکستانی گرتووەتەوە. حکوومەتی ئیسلام ئاباد، تاڵیبانی ئەفغانستان تۆمەتبار دەکات بەوەی ڕێگەی داوە بە گرووپە چەکدارەکان خاکی ئەفغانستان بۆ هێرشکردنە سەر پاکستان بەکاربهێنن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا
Hey! Full88vnz just came across my radar. Gave it a whirl and I’m kinda digging it. Plenty to explore and keep ya busy. Give it a try see what you think full88vnz!
Goldsbetapp sounds fancy! I’m in. Maybe this is where I’ll find my pot of gold. Let’s see! goldsbetapp
Downloading td777gameapk now! Sounds like a mobile adventure waiting to happen. I’ll report back. Get download: td777gameapk