ئهمڕۆ چوارشەممە کیێڤ درێژەی بە دانوستانەکانی لەگەڵ نێردراوانی ئەمهریکا لە پاریس دا و داوای ئاگربەستی لەگەڵ ڕووسیا دووپاتكردهوه، دوای ئەوەی ڕۆژی پێشوو لەگەڵ ئەوروپییەکان لەسەر کۆمەڵێک گەرەنتی ئەمنیی بۆ ئۆکراینا ڕێککەوتن
ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەی پاریسدا، ٣٥ وڵات كه زۆربەیان وڵاتانی ئەوروپین ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی هێزێکی فرەنەتەوەیی لە ئۆکراینا و بەشداریکردن لە چاودێریکردنی هەر ئاگربەستێکی ئەگەری لەژێر سەرکردایەتی ئەمهریکادا.
هەروەها لای خۆیهوه، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، بەیاننامەکە بۆ یەکەمجاره دان بە یەککەوتنی ئۆپەراسیۆن لە نێوان هاوپەیمانیی ئۆکراینا و ئەمریکادا دەنێت، لەگەڵ گەرەنتی ئەمنیی تۆکمە بۆ دوورکەوتنەوە لە تەسلیمبوونی ئۆکراینا و مەترسی نوێ بۆ سەر وڵاتەکە.
ماکرۆن دووپاتیكردهوه،چەند هەزار سەربازی فەرەنسی بۆ پاراستنی ئاشتی لە ئۆکراینا جێگیر دهكهن له داهاتوودا، دوای ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ رووسیا واژۆ كرا.
هاوکات ستیڤ ویتکۆف نوێنەری دۆناڵد ترامپ، دووپاتیکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ بە توندی پشتگیریی ئەم پرۆتۆکۆڵە ئەمنییانە دەکات کە مەبەست لێی رێگریکردنە لە هەر هێرشێکی داهاتوو بۆ سەر ئۆکراینا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا