سەرجەم تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان یەکلا کرایەوە

سەرجەم تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان یەکلا کرایەوە

كانونی یه‌كه‌م 7, 2025 12:40
سەرجەم تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان یەکلا کرایەوە
0

لایک

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە عێراق کۆتاییهاتنی پڕۆسەی وردبینیکردن و یەکلاییکردنەوەی سەرجەم ئەو تانانەی ڕاگەیاند کە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان تۆمار کرابوون و ژمارەیان زیاتر لە ٨٥٠ تانە بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان تەواوی ئەو تانانەی یەکلا کردووەتەوە کە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێشکەش کرابوون و ژمارەیان ٨٥٣ تانە بووە.

هەروەها بەپێی ڕێکارە یاساییەکان، دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان، هەنگاوی داهاتوو بریتییە لە ڕەوانەکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە مەبەستی پەسەندکردنیان.

En az 10 karakter gerekli