ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانێكی بڵاوكرده‌وه بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و داموده‌زگا و پارێزگاكان و رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی پۆست وه‌رده‌گرن یان تازه داده‌مه‌زرێن، پشكنینی مادده‌ی هۆشبه‌ریان بۆ بكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢ کانوونی یەکەم، ٢٠٢٥ فه‌رمانه‌كه‌ی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕایگەیاند، “له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی (٧/٣)ی یاسای خزمه‌تگوزاری شارستانی ژماره (٢٤ی ساڵی ١٩٦٠) كه هه‌مواركراوه، نابێت هیچ كه‌سێك پۆسته حكومییه‌كان وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر له پشكنینی پزیشكی ده‌رنه‌چوبێت و نه‌خۆشی و كه‌مئه‌ندامی جه‌سته‌یی و ده‌روونی هه‌بێت كه ڕێگری له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره بكات كه بۆی دیاریكراوه، پاشان به بڕیاری ده‌سه‌ڵاته پزیشكییه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌پێی سیسته‌مێكی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت.
له فه‌رمانه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه “داواكاری دامه‌زراندن ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات كه بیسه‌لمێنێت دووره له به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و مادده ده‌رونییه‌كان له كاتی داوای فۆڕمی دامه‌زراندنی ئه‌لیكترۆنی بۆ دامه‌زراندن، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كه پێشكه‌ش نه‌كرێت، ئه‌وا فۆڕمی داواكارییه‌كه پشتگوێده‌خرێت”.
ماددەی (٣٢)ی یاسای ژمارە (٥٠)ی ساڵی ٢٠١٧ـی لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كان باس لەوە دەکات کە (هەرکەسێک مادەی هۆشبەر به‌كاربهێنێت یان ماددە هۆشبەرەکان هاوردە بکات و به‌رهه‌می بهێنێت، هەڵیبگرێت، یان بکڕێت، سزا دەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەی کە لە یه‌ك ساڵێک کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، جگه له پێبژاردن كه له پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و له ١٠ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە