کەمال محەمەد وادەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبای راگەیاند

کەمال محەمەد وادەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبای راگەیاند

تشرینی دووه‌م 27, 2025 14:06
کەمال محەمەد وادەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبای راگەیاند
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان (بە وەکالەت)ـی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بۆ نزیکەی ١٧٠٠ – ١٨٠٠ مێگاوات کەم بووەتەوە. 

وەزیری کارەبا وتیشی “داواکاریی سەرەکی ئێمە بە تایبەت لە ئەمەریکا، دابینکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییە و پێویستە بە زووترین کات دابین بکرێت بۆ ئەوەی چیدیکە کێڵگە نەوتی و غازییەکانی هەرێمی کوردستان نەکرێنە ئامانج.”

کەمال محەممەد ساڵح  وتیشی “ئەگەر لە هێرشەکەدا تەنیا کۆگای کێڵگەی کۆرمۆر کرابێتە ئامانج و هیچ زیانێکی دیکەی نەبووبێت، پێشبینی دەکەم، لە ماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئاسایی ببێتەوە.”

En az 10 karakter gerekli