سوپای پاکستان ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەیەکی تاڵیبانی پاکستان لە نزیک سنووری ئەفغانستان و شەڕێکی توند ڕوویدا و بەهۆیەوە ١١ سەرباز و ١٩ چەکدار کوژران.
سوپای پاکستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە ناحیەی ئۆراکزا لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوای باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە کرد.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا بووەتە شەڕ و لە ئەنجامدا ١١ سەربازی پاکستان و ١٩ چەکداری تاڵیبان کوژران.
هاوکات بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سوپای پاکستان ئەو کوژراوانە بە “خەواریج” وەسفکردووە، هەروەها نیودەلهی تۆمەتبار دەکەن بە پشتیوانیکردنی جوداخوازانی بەلوچستان و چەکدارانی تاڵیبانی پاکستان، بەڵام هیندستان ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا