بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق کەشی پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما بەرز ببنەوە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات کەشی ئەمڕۆ شەممە، ٤-١٠-٢٠٢٥، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی یەکشەممە، ٥-١٠- ٢٠٢٥، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر (ئەربیل) : ٣٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٥ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ :٣٦ پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٣٣ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٣٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٦ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٧ پلەی سیلیزی