پۆلیسی بەریتانیا دەڵێت، ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر کەنیشتەیەکی جووەکان لە شاری مانچێستەر و دوو کەسی کوشت، بە رەچەڵەک خەڵکی سووریایە.
رۆژی پێنجشەممە، ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کەسێک بە ئۆتۆمبێل خۆی بەنێو خەڵکی بەردەم کەنیشتەیەکی (پەرستگەی جووەکان) لە شاری مانچێستەردا کرد و دواتر بە چەقۆ دوو کەسی کوشت و چواری دیکەی بریندار کرد. هێرشکارەکە لە رووبەڕووبوونەوەی پۆلیسدا کوژرا.
پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند، هێرشەکە “تیرۆریستی” بووە. دوای هێرشەکە سێ کەسی دیکەش دەستگیرکران.
جووەکان بەبۆنەی رۆژی یۆم کیپور کۆببوونەوە کە پیرۆزترین رۆژی ساڵنامەکەیانە، بەوتەی پۆلیس، ئەو دوو کەسەی بە چەقۆ کوژران، جوو بوون.
کییەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، هەر زوو رووداوەکەی سەرکۆنە کرد و رایگەیاند کە رێوشوێنە ئەمنییەکان لە کەنیشتەکانی دیکەی بەریتانیا تووندتر دەکرێن.
ستامەر بەپەلە کۆبوونەوەی لووتکەی سیاسیی ئەورووپای لە دانیمارک جێهێشت بۆ ئەوەی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی نائاسایی لە لەندەن بکات.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا وتیشی: “ئەوەی ئەم رووداوە لە رۆژی یۆم کیپوردا روویداوە، کە پیرۆزترین ڕۆژە لە ڕۆژ ژمێری جووەکاندا، وایکردووە ترسناکتر بێت.”
شا چارڵزی سێیەم رایگەیاند کە خۆی و شاژن کامیلا بەهۆی هێرشەکەوە “حەپەساو و خەمبار بوون”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا