ئەردۆغان وتارێكی لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشكەش كرد

ئەردۆغان وتارێكی لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشكەش كرد

ئه‌یلول 24, 2025 12:44
ئەردۆغان وتارێكی لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشكەش كرد
0

لایک

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە وتارێکیدا لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی لەسەر گرنگی سەقامگیری عێراق بۆ هەموو ناوچەکە کردەوە و ڕایگەیاند، تورکیا بە هەموو توانای خۆیەوە پشتیوانی لە سووریایەکی نوێی بێ تیرۆر دەکات.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا، “نابێت کەسمان لەبیری بکەین، کە ناوچەکەمان بەرگەی قەیرانێکی دیکە ناگرێت، سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی عێراق لەڕووی ئاسایشی ناوچەکەمانەوە، زۆر گرنگە”. سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی، “هەربۆیە گرنگی گەورە بە هەڵمەت و پرۆژە ستراتیجییەکان دەدەین لە سەرووی هەموویانەوە رێگەی گەشەپێدان.”

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەی وتارەکەیدا، باسی لە سووریای پێش رژێمی بەشار ئەسەد کرد و ڕایگەیاند، “بە درێژایی ١٢ ساڵ، پشتیوانییان لە خەڵکی سووریا کرد و بەجێیاننەهێشتن.”

En az 10 karakter gerekli
Tüm Yorumlar (2)