دۆناڵد ترەمپ: شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم

دۆناڵد ترەمپ: شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم

ئه‌یلول 21, 2025 14:20
دۆناڵد ترەمپ: شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم
0

لایک

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە سەرۆکی رووسیا بێهیوایە و خۆی بە شایەنی بردنەوەی خەڵاتی “نۆبڵ”ی ئاشتی دەزانێت، بەو پێیەی کە کاری لەسەر راگرتنی جەنگەکان کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارەکەیدا بڵاویکردەوە، کاریان لەسەر وەستاندنی شەڕەکان کردووە لە نێوان هیندستان و پاکستان، ئەرمینیا و ئازەربایجان، کۆسۆڤۆ و سربیا، ئیسرائیل و ئێران.


هەروەها، نا ئومێدی خۆی لەبارەی ئاگربەستی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا دەربڕی و وتیشی، “لە پوتن بێهیوا بووم.”

هاوکات سەبارەت بە شەڕی ١٣ رۆژەی ئیسرائیل ئێران جەختیشیکردەوە، کە ئەو خەونە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لەناوبردووە، هەر بۆیە خۆی بە شایەنی بردنەوەی خەڵاتی “نۆبڵ”ی ئاشتی دەزانێت، بەو پێیەی کە کاری لەسەر راگرتنی سەرجەم ئەو جەنگانە کردووە.

En az 10 karakter gerekli