بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق، کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە کە پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسی هەرێمی کوردستان-عێراق، پێشبینی دەکات کەشی ئەمڕۆ شەممە، رێكەوتی ٢٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، ئاسمان ساماڵ بێت، لەگەڵ بەردەوام بوونی خۆڵبارین تاوەکوو نیوەرۆ, پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش ٢ تا ٤ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی یەکشەممە، ٢١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، ئاسمان ساماڵ بێت، لەگەڵ خۆڵبارینێکی کەم، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر(ئەربیل): ٣٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٦ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٣ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٣ پلەی سیلیزی
Can you be more specific about the content of your article? After reading it, I still have some doubts. Hope you can help me.