ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك لە پشكی عەرەب ئاشكرای دەكات، بەپێی رێككەوتنی سیاسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی، لە یەكی كانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ەوە پۆستی پارێزگار بۆ توركمان دەبێت و دواتر دەبێتە پشكی عەرەب، ئەو ئاڵوگۆڕەش لەلایەن ژمارەیەك سیاسییەوە زامن كراوە.
زاهیر ئەنوەر عاسی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك لە پشكی عەرەب بۆ كەنالێكی ناوخۆیی ڕایگەیاندووە، رێككەوتنی سیاسی هەیەو دۆكیۆمێنتە، كە ئەو رێككەوتنە سیاسییە دەڵێت، یەكی كانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ئاڵوگۆڕ لە پۆستی پارێزگاردا دەكرێت، بۆ عەرەب دەبێت یان توركمان ئەوە بەرێككەوتن دەبێت، بەڵام لە رێككەوتنە سیاسییەكەدا باسكراوە پۆستەكە بۆ توركمان و دواتر بۆ عەرەب دەبێت، پارێزگار دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش ناكات، بەڵكو دێتە ئەنجومەن، لە دانیشتنێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامان، بە شێوازی لێپرسینەوە بانگهێشت دەكرێت و دواتر رێكارێكی یاسایی هەیە كە ئێستا نامەوێت بچمە ناو ئەو وردەكارییەوە، بەڵام وادەكان دیاریكراون و رێكارێكی یاسایی و تەوافوقی هەیە.
هەروەها لایەنی نیشتیمانی هەیە لە بەغداد كە زامنی ئەم رێككەوتنە سیاسییە دەكات و لە هەموو قۆناغەكانی كاركردنماندا جەختكراوەتەوەو دڵنیایی دراوە لە جێبەجێكردنی رێككەوتنە سیاسییەكە.
Can you be more specific about the content of your article? After reading it, I still have some doubts. Hope you can help me.