زیاتر لە هەزار کەس لە دانیشتووانی گوندێکی ڕۆژئاوای سوودان بەهۆی لافاو و داڕمانی زەوییەوە گیانیان لەدەست دا و تەنیا یەک کەس لەو گوندە ڕزگاری بووە.
ڕۆژی دووشەممە ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بزووتنەوەی «سوپای ڕزگاریی سوودان» ڕایگەیاند، بە هۆی بارانی بەخوڕ و لە ئەنجامیشدا لافاو و داڕمان و ڕۆچوونی زەوییەوە، سەرجەم دانیشتووانی گوندێکی ناوچەی جەبەل مەررەی ڕۆژئاوای سوودان کە ژمارەیان زیاتر لە هەزار کەس بووە گیانیان لەدەست داوە و تەنیا کەسێک ڕزگاری بووە.
بزووتنەوەکە، کە عەبدولواحید نوور سەرۆکایەتیی دەکات و هەرێمی دارفوری کۆنترۆڵ کردووە، داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە هاوکارییان بکەن بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمی قوربانییەکانی ئەم ڕووداوە.
ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی لە شەڕی نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، لە ویلایەتی باکووری دارفور هەڵاتبوون و پەنایان بردبووە بەر ناوچەی جەبەل مەررە، لەو گوندە نشتەجێ ببوون.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە گوندەکە بە تەواوی تەخت بووە و هیچ ئاسەوارێکی لێ نەماوەتەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا