ئەمڕۆ هەینی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥، مارک ڕووتە سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ، لەمیانی سەردانێکیدا بۆ کیێڤ داوای پێشکەشکردنی “گەرەنتی ئەمنی بەهێز”ی بۆ ئۆکراینا کرد؛ ئەمەش بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونی ڕووسیا بە هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی کە لە داهاتوودا ئەگەری هەیە واژۆ بکرێت.
سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند: “گەرەنتی ئەمنی بەهێز شتێکی بنەڕەتی دەبێت و ئێستا هەوڵی بۆ دەدەین” بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە کە ڕووسیا “جارێکی دیکە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی یەک کیلۆمەتر چوارگۆشەی خاکی ئۆکراینا ناداتەوە”.
هەروەها مارک ڕووتە ڕوونیکردەوە کە ئەم گەرەنتیانە دوو جۆرن: یەکەمیان، بەهێزکردنی سوپای ئۆکراینایە بۆ ڕێگرتن لە هەر هێرشێکی نوێی ڕووسیا لە داهاتوودا. دووەمیان، دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی ئەورووپی و ئەمریکییە و جەختیشی کردەوە کە “بە دڵنیاییەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەشدار دەبێت”.
هاوکات لەلای خۆیەوە، سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەدا دانی بەوەدانا کە کارکردن لەسەر ئەم گەرەنتیانە “زۆر قورسە”.
زێلێنسکی ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا زووە بۆ زانینی ئەوەی کێ هێزی سەربازی و زانیاری هەواڵگری و ئامادەیی دەریایی و ئاسمانی، یان بودجە دابین دەکات.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا