بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێكەوتی ٦ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.
پێشبینیش دەکات سبەی پێنجشەممە، ٧ـی ئاب، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە، هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم:
هەولێر(ئەربیل): 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی