به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی كه هێرشیكرده سه‌ر خاوه‌نی مۆلیده‌ی ئه‌هلی له شاری كه‌ركووك لەگەڵ هاوكارەكەی له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیركرا و له‌ئێستاشدا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك بڵاویكرده‌وه، سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌كی شاری كه‌ركووك، تۆمارێكی ڤیدیۆیی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له سۆشیال میدیا بڵاوكرایه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیس ده‌ستیان كرد به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌یان وه‌رگرت. ئاماژه‌ی بهوهشكردەوه، هێزه‌كانی پۆلیس توانیان تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بكه‌ن و به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی یاسایی 413 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك پابه‌ندبوونی خۆی به پاراستنی سه‌لامه‌تی و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره دادوه‌رییه‌كان به توندی دووپاتكرده‌وه، داواش له هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بوونی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك ئاگاداریان بكه‌نه‌وه بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی سه‌روه‌ری یاسا.