وه‌زاره‌تی بازرگانی چین ورده‌كاری نوێی سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنێكی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌نجامدرابوو، ئه‌مه‌ش لێدوانه‌كانی پێشووی هاوارد لوتنیكی وه‌زیری بازرگانی ئه‌مریكای سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنی نێوان واشنتن و په‌كین پشتڕاستكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی بلومبێرگ نیوز، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی چین ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاندووه، به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌سه‌ندكردنی مۆڵه‌تی هه‌نارده‌كردنی شتومه‌كی كۆنترۆڵكراو بۆ ئه‌مریكا.
له‌لای خۆیه‌وه، هاوارد لوتینك وه‌زیری بازرگانی ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه، “ئه‌مریكا و چین ئه‌و ڕێككه‌وتنه بازرگانیه‌یان ته‌واوكردووه كه مانگی ڕابردوو له جنێڤ ئه‌نجامدرابوو”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆشكی سپی به‌نیازه به‌منزیكانه ڕێككه‌وتنی هاوشێوه له‌گه‌ڵ 10 هاوبه‌شی بازرگانی گه‌وره‌دا ئه‌نجامبدات و بگه‌نه ڕێككه‌وتن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ چین كه دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر واژۆكراوه، ئه‌و مه‌رجانه له‌خۆده‌گرێت كه له كاتی دانوستانه بازرگانییه‌كانی نێوان په‌كین و واشنتن‌دا له‌سه‌ریان ڕێككه‌وتوون، له‌نێویاندا پابه‌ندبوونی چین به دابینكردنی كانزاكانی ده‌گمه‌نه‌كان كه له هه‌موو شتێك‌دا به‌كارده‌هێنرێن له تۆرباینه‌كانی با تا فڕۆكه‌ی جێتلاینه‌ر .
هاوكات، وه‌زاره‌تی بازرگانی چین دوپاتیكرده‌وه كه په‌كین “پێداچونه‌وه و په‌سه‌ندكردنی داواكارییه‌كانی هه‌نارده‌كردن بۆ ئه‌و كاڵا كۆنترۆڵكراوانه ده‌كات كه به‌پێی یاسا مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن”، له‌كاتێكدا ئه‌مریكا هه‌ندێك ڕێوشوێنی سنورداركردن هه‌ڵده‌گرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی شێوازه‌كه‌یان دیاری بكات.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا