لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی، باسی لە پەیوەندییەکانی رووسیا و سووریا کرد.
هاوكات تا ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، رووسیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا بەردەوام بوو، ئێستاش بە نێوەندگیری تورکیا، مۆسکۆ دووبارە دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق ئاسایی بکاتەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە مانگی چواری ئەمساڵدا لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی ئەنجامدا، ئێستاش بە فەرمی بانگهێشتی رووسیا کراوە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەوەشی خستەروو، دەمانەوێت بەشداری لە هەوڵەکانی پشتیووانی لە دەسەڵاتدارانی سووریا بکەین، نابێت ڕێگە بە تەقینەوەی قەیرانی نوێ لە سووریا بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەدا فیدان ڕایگەیاند، تورکیا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ رووسیا بۆ دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکی سووریا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا