سەرۆکی ئەمریکا و شازادەی جێنشینی سعوودیە ڕێککەوتنێکی “هاوبەشیی ئابووریی ستراتیژی”یان لە ڕیاز واژۆ کرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە، 13-5-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە سعوودیە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕیازی پایتەخت ڕێککەوتنێکی “هاوبەشیی ئابووریی ستراتیژی”یان واژۆ کرد.
بەرپرسێکی سعوودیە، کە سەرپەرشتیی چالاکییەکەی کرد ڕایگەیاند، ئەوەی واژۆ کراوە “هاوبەشییەکی ئابووریی ستراتیژی”یە.
كۆشكی سپی بڵاویكردەوە، ڕێككەوتنەكە، بوارەكانی “ئاسایشی وزە و پیشەسازی بەرگری و تەكنەلۆژیا و ژێرخان و كانزاكان” دەگرێتەوە.
ئاشكراشی كرد، بەپێی ڕێككەوتنەكە، سعوودیە بە بەهای 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمریكا دەكات.
دەشڵێت: ڕێككەوتنەكە دەستپێكی سەردەمێكی زێرینی هاوبەشییە لەنێوان ئەمریكا و سعوودیە.