رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری تورکیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ئامادەی وڵاتەكەی بۆ میوانداری هەر دانوستانێکی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بۆ هاوتا رووسیەكەی دووپاتكردەوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە “چانسێک هەیە” بۆ گەیشتن بە ئاشتی نێوان هەردوو وڵات و بۆ ئەو مەبەستەش گفتووگۆی لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا كردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكدا كۆشكی سەرۆكایەتی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ یەكشەممە لە میانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، هاوتا رووسیەكەی پێشوازی لە بانگهێشتی سەرۆکی رووسیا کرد بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە ئیستانبوڵ لە 15ـی ئەم مانگەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، تورکیا ئامادەیە میوانداری هەر دانوستانێک بکات لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا کە ئامانج لێی گەیشتن بە چارەسەری هەمیشەیی بێت. هەروەها دوێنێ یەكشەممە ئیمانوێل ماكرۆن، هاوتا فەرەنسیەكەشی لەو كارە ئاگاداركردووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆکایەتی تورکیا، ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە ماکرۆنی ڕاگەیاندووە، بە “خاڵی وەرچەرخانێکی مێژویی” بەرەو کۆتاییهێنان بە شەڕ گەیشتووە و دەبێت ئەو دەرفەتە بقۆزرێتەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا